مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا سوپای تورکیا بۆردوومانی زیاتر لە ١٤٥ ناوچەی ئارامی کردووین کە وێستگەکانی کارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەکانی کردووەتە ئامانج".
کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە: "هێرشی ئەمدواییەی تورکیا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کردووەتە ئامانج، لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنکاری بۆ پەکسختنی ژیانی هاوڵاتیان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تورکیا کردنه ئامانجی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و کاری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کانه که کاریان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و خزمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌که کردووە.
مەزڵووم کۆبانی دەشڵێت: "وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەکیتر وەسف بکرێت".
نظر شما