هیوادارن تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا لە تاران لەبارەی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق گوتی: "لە سەردانی ئەم دواییەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆ ئێران، باسی دوایین دۆخی جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق کرا و لایەنی عێراقی راپۆرتێکی لەبارەی هەنگاوە نراوەکانی خۆیەوە پێشکەشی لایەنی ئێرانی کرد. لەوبارەیەوە بیرورا ئاڵوگۆڕ کران و هاوکارییەکی باش لە نێوان دامودەزگە پەیوەندیدارەکان هەیە."

بە گوتەی ناسر کەنعانی، هەرێمی کوردستان لە جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنەکە هاوکارییەکی باشی کردووە و هەنگاوی باشی ناوە و گوتی: "هاوکاریی بەرپرسانی هەرێم لەبارەی رێککەوتنەکەوە باش بووە و بە تایبەت لەبارەی جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانیی سنووریی عێراق لە سنوورە هاوبەشەکان و هەڵگرتنی بنکە و باڕەگای گرووپە جوداخوازەکان کۆمەڵێک هەنگاوی باشیان ناوە، کۆمیتەیەکی هاوبەش دامەزرا."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها راشیگەیاند: "هیوادارین بەو تێگەیشتنە دروستەی کە بەرپرسانی عێراقی لە چاوەڕوانییە رەواکانی ئێران هەیانە و بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ لایەنی عێراقی و بەرپرسانی هەرێم هەمانە، جێبەجێ‌کردنی تەواوی رێککەوتنەکە ببینین".

کد خبر 2761916

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha