پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "کەمپی مەخموور بیانووی داوەتە دەست لایەنی بۆردوومانکەر. کەمپەکە بۆ ژن و منداڵ دروستکراوە، حەق نییە جووڵەی چەکداریی تیا هەبێت و تورکیاش ئەو گومانەی هەیە."
پێشەوا هەورامانی وتیشی، "ڕای حکوومەتی هەرێم ڕوونە، دەبێت هەردوولا کێشەکان ببەنە دەرەوەی هەرێم. ئەرکی عێراقیشە بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی، ڕێگری بکات لەهێنانی بەریەککەوتن بۆ ناو خاکی کوردستان."
کەمپی مەخموور کە بە کەمپی رۆستەم جوودی-ش ناسراوە، لە ساڵی ۱۹۹۸ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور بۆ کوردانی کوردستانی تورکیا دروستکراوە. بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی ۱۰ هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
کد خبر 2761993
نظر شما