پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نیشاندەری نیەتی جدی حکوومەتی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرجەم پرسە داراییەکان.
ناوبراو ئاشکراشی کرد مەسروور بارزانی تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن.
نظر شما