سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پێکدادانی پێشمەرگەی هەرێم و سوپای وڵاتەکەی هاتە دەنگ

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی شاخی قه‌ره‌چوخ بڕیاریدا به‌پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی باڵا بۆ ده‌رخستنی هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕووداوه‌که.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌دواداچوونی بۆ ڕووداوه‌که‌ی ئێواره‌ی دوێنێی نزیک مه‌خموور کرد که‌ پارێزگای هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا له‌یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه‌، ئه‌و ڕووداوه‌ بووه‌ هۆی گیان‌له‌ده‌ست‌دانی ۳ که‌س و برینداربوونی ۷ که‌سی دیکه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، سوودانی بڕیاری‌داوه‌ به‌ پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی باڵا بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڕووداوه‌که‌ و دیاری‌کردنی هۆکاره‌کان که‌ ئه‌و قوربانیدانانه‌ی لێکه‌وته‌وه‌، جه‌ختیشی‌کردۆته‌وه‌، هه‌موو سه‌رکرده‌ و فه‌رمانده‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان له‌ یه‌که‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی و پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌ دان به‌خۆیاندا بگرن.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ باسی له‌وه‌ش کردووه‌، گرنگه‌ به‌ ژیرانە و ئاستی لێپرسراوێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ بکرێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکان و به‌هێزکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێن و دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌ پێدانی ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنانی عێراق که‌ په‌یامێکیان به‌ هه‌موو جیهاندا سه‌باره‌ت به‌ یه‌کگرتوویی گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌ی.

کد خبر 2762361

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha