فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە لە هێرشێکی تورکیا گیانی لەدەست دا

ڕێکخەری پەیوەندییە سەربازییەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیادا کوژرا.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە شاری دێرک یەکێک لە فەرماندەکانیان شەهید بووە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، سەرلەبەیانیی دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوەندی شاری دێرکیان لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی هەسەدە بە ناوی فەرهاد دێرک (شیبیل شیبیلی) بووە قوربانی.

 هەسەدە دەڵێت، فەرماندەکەیان بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکان بووە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەڤەری دێرەزۆر.

 لە هەمان کاتدا هەسەدە باس لەوە دەکات کە فەرهاد دێرک بەشداری زۆربەی هێرشە سەربازییەکانی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی کردووە.

کد خبر 2762508

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha