وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، باسیان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و پێویستی رێگری کردن لە درێژبوونەوەی ململانێکان کردووە.
لهوهتهی ئیسرائیل هێرشی بۆ سهر کهرتی غهززه دهستپێکردووە زیاتر له ۷۰ جار هێرشکراوهته سهر هێزهکانی ئهمریکا و هاوپهیمانان له عێراق و سووریا، ئهوهش بهرپرسانی ئهمریکای نیگهران کردووه.
لەمبارەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی کە کارمەندانی ئەمریکی لێیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
کد خبر 2764090
نظر شما