یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەگوێره‌ی دەستور جێبەجێ بکەن

وه‌زیرێکی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هیواین له‌ساڵی نوێدا کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربن.

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف‌ و کاروباری ئایینی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پێش یاسای بوودجه‌، ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم‌ و به‌غدا هه‌بوو، کاتێک ئه‌و ڕێککه‌وتن‌ و پرۆژه‌یه‌ چووه‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌داخه‌وه‌ گۆڕانکاریی تێداکرا، مه‌به‌ستیش لێی بچووک کردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم‌ و پێشێل کردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌کان بوو، ئێستا ئه‌وان هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌وکات کردیان، چاره‌سه‌ریشی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ و باشترکردنی نییه‌ته‌کانه‌".
ئه‌وه‌شی وت: "مه‌بده‌ئییه‌ن ڕێککه‌وتنێک هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ هه‌موار بکرێته‌وه‌، به‌ڵام نازانین جێبه‌جێ ده‌کرێت یاخود نا".
پشتیوان سادق ده‌شڵێت: "به‌هیواین له‌ ساڵی نوێدا کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربن‌ و ئێمه‌ بڕوامان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستور نه‌کرێت، بێگومان عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت".

کد خبر 2764950

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha