بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.


مەزڵووم کۆبانێ لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگه‌یاندووه‌: دەستدرێژی تورکیا ئەمڕۆ گۆڕانێکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، بە فراوان‌کردنی بۆردوومانی ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە کوردستانی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئەم پێشهاتە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەگەیەنێت و ئاماژەیە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی له‌ناوبردن.

مەزلووم کۆبانی  پێی‌وایه‌ بۆردوومانه‌کان سەقامگیری ناوچه‌که‌ تێکدەدات و مەترسییەکانی سنوور بەزاندن زیاد دەکات. داواش لە تورکیا ده‌کات سەرنجی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی خۆی بێت و لە سنوورەکانی خۆیدا چارەسەریان بکات.

کد خبر 2764990

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha