سوید داواکارییەکانی تورکیای لەبارەی کوردەکانەوە جێبەجێ کردووە

سکرتێری ناتۆ ئاماژەی دا بە جێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سویدەوە سەربارەت بە چالاکیی کوردەکان و پێش بینی کرد ستۆکھۆڵم لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ببێت بە ئەندامی ناتۆ.


یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاژانسی "دی پی ئەی"ی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە سوید هەموو داواکارییەکانی تورکیای لەبەرامبەر ڕازی بوونی ئەو وڵاتە بۆ ئەندامێتی ستۆکهۆڵم لە ناتۆ جێبەجێ کردووە.

ئەنقەرە داوای لە ستۆکھۆڵم کردبوو ڕێگری بکات لە چالاکییە سیاسییەکان و ناڕەزایی دەربڕینی کوردەکانی سوید لە دژی تورکیا و هەروەها ئەندامانی پەکەکە و دیکەی ڕێکخراوە کوردییەکان ڕادەست بکاتەوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ کوردەکانی سووریا بپچڕێنێت.

داوایەکی دیکەی حکوومەتی ئەردۆغان لە سوید ئەوە بوو کە قەدەغەی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی بە تورکیا کۆتایی پێبێنێت. پێشتر سوید هەناردە کردنی چەکی بۆ تورکیا پاش هێرشی ساڵی ۲۰۱۹ی ئەنقەرە بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕاگرتبوو.

یەنس ستۆڵتنبێرگ بەڵێنی داوە کە سوید لە کۆبوونەوەی مانگی تەمووزی ناتۆدا دەبێتە ئەندامی نوێی ئەو هاوپەیمانێتییە.

کد خبر 2765304

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha