ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دەستپێسخەرییە ئۆفەرێکی پوخت بۆ گفتوگۆ سەرەکییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی چوارچێوەی گشتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەخاتەڕوو، وەک تێروانینێکی نیشتمانی گشتگیر بۆ دابین کردنی ژیانێکی رێزدارانە بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
حەسەن توران ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێشخەرییەکەی بەرەی تورکمان لە شەش بنەمای سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە:
۱- بنەمای دابەش کردنی دەسەڵات.
۲- بنەمای ئاسایش و سەربازی.
۳- بنەمای زەوییە کشتوکاڵییەکان .
۴- بنەمای ئابوری و وەبەرهێنان .
۵- بنەمای وزە و نەوت و گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی.
۶- بنەمای رۆشنبیری و گەشتیاری و پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی.
نظر شما