بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.

00:00
00:00
Download

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ  ئاژانسی بلومبێرگ، ڕایگەیاندووە: تا ئێستا هیچ کێشەیەک سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق نییە و وتیشی: ڕووداوەکان لەم شوێنە هەستیارەدا بەردەوامن، کە زیاتر لە 30%ی دابین کردنی وزەی جیهان پێکدەهێنێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بەدڵنیاییەوە بارودۆخی ئێستا هەم بۆ هەناردەکاران و هەم بۆ هاوردەکاران جێگەی نیگەرانییە و هۆشداریشی‌دا کە درێژکردنەوەی شەڕ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و وتیشی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی فراوان‌بوونی بازنەی ململانێکان و ئەمەش ڕوویدا.

سوودانی جەختیشی کردەوە: ئێمە کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشان‌داوە، بەڵام کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەوری کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووڕێتەوە.

کد خبر 2766020

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha