کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی کوردستان له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگ، کێشه‌ی نه‌ناردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی عێراق و چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی شایسته داراییه‌کانی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، هه‌رێمی کوردستانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی دارایی کردوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌رێم هاوپه‌یمانێکی ئه‌مریکایه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا".
ئه‌پیکۆر له نامه‌که‌یدا که ئاڕاسته‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکای کردووه، داوایکردووه، حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق ناچار بکات ده‌ست به هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "داوای یارمه‌تی به‌په‌له‌تان لێده‌که‌ین هانی حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق بده‌ن به‌خێرایی کێشه‌ی وه‌ستانی هه‌نارده‌کردنی زیاتر له رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر بکات".
نظر شما