پێویستە هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ پەکەکە کۆتایی پێبێت

سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند ئەگەر کۆتایی بە پشتیوانی کردن لە PKK-YPG نەهێنن تورکیا درێژە بە سزاکانی سەر سلێمانی دەدات.

 جارێکی دیکە تورکیا لەسەر پرسی پەکەکە هۆشداری دەداتە یەکێتی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تۆمەتباریان دەکات بە پشتیوانیکردنی پەکەکە و دەڵێت "کاتێک پرسەکە مانەوە و ئاسایشی نیشتمانیمان بێت، تا کۆتایی دەرگاکانی لێبوردەیی دادەخەین و چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".

ئەردۆغان وتووشیەتی: "ئەگەر ڕێگە نەدرێت تیرۆریستانێک لە نزیک سنوورەکانمان دابمەزرێت، ئەوا ئێمە لەم ناوچەیەدا ئامادەی هەڵنانی هەموو هەنگاوێکین لەگەڵ دراوسێکانماندا".

کد خبر 2767269

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha