ڕوکەن مەلا ئیبراهیم هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "ئەو لایەنە سیاسیانەی کە بەشداری ئەو هەڵبژاردنانە دەکەن، ژمارەیان زیاتر لە ۲۵ لایەن بووە و لەرێگای ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD)، داوایان لێکردووین کە پێویستە هەڵبژاردن دوابخرێت، لەگەڵ ئەو لایەنانە دانیشتین و داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا، چوونکە ئەوان بە باشی ئامادە نەبوون بۆ ئەم هەڵبژاردنانە، بەهۆی ئەو هۆکارانە بەتایبەت لەسەر داوای لایەنە سیاسییەکان بڕیاردرا هەڵبژاردنەکان بۆ مانگی ٨ دوابخرێت".
سەبارەت بە پرسیاری ئایا دواخستنی هەڵبژاردن پەیوەندی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەیە؟ ڕوکەن مەلا ئیبراهیم لە وەڵامدا دەڵێت: هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕابردوو و تا ئێستا نەوەستاون و هەمیشە هێرش دەکەنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. بۆیە دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە نییە.
نظر شما