دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشەکانی  تورکیاوە نییە

هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی داواکاریی لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردن بۆ مانگی ئاب دواخرا و دواخستنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە نییە.

 ڕوکەن مەلا ئیبراهیم هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "ئەو لایەنە سیاسیانەی کە بەشداری ئەو هەڵبژاردنانە دەکەن، ژمارەیان زیاتر لە ۲۵ لایەن بووە و لەرێگای  ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD)، داوایان لێکردووین کە پێویستە هەڵبژاردن دوابخرێت، لەگەڵ ئەو لایەنانە دانیشتین و داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا، چوونکە ئەوان بە باشی ئامادە نەبوون بۆ ئەم هەڵبژاردنانە، بەهۆی ئەو هۆکارانە بەتایبەت لەسەر داوای لایەنە سیاسییەکان بڕیاردرا هەڵبژاردنەکان بۆ مانگی ٨ دوابخرێت".

سەبارەت بە پرسیاری ئایا دواخستنی هەڵبژاردن پەیوەندی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەیە؟ ڕوکەن مەلا ئیبراهیم لە وەڵامدا دەڵێت: هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕابردوو و تا ئێستا نەوەستاون و هەمیشە هێرش دەکەنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. بۆیە دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە نییە.

کد خبر 2771696

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha