کورد پێشتر ۲۰ لەسەدی سوپای عێراقی پێکدەهێنا، ئێستا ڕێژەکەی ناگاتە 2 لەسەد

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێستا کورد لە سوپا و هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراق پۆستەکانی لێ وەرگیراوەتەوە.

بە بابەکر زێباری ڕاگەیاندووە: "کورد لە سوپا و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق هەڵوەرێندراوە، پێشتر کورد ۲۰٪ی سوپای عێراقی پێکدەهێنا بەڵام ئێستا رێژەی کورد کەمترە لە ۲٪ی سوپاکە".

ناوبراو وتیشی: "پێشتر کورد پۆستەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و ئەمینداری ئاسایشی گشتی و بریکاری هەواڵگری و بریکاری وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری ئەرکانی سوپای هەبوو، ئێستا هیچ یەکێک لەو پۆستانەی بەدەستەوە نەماوە و پێم سەیرە بەرپرسانی کورد گوشار ناکەن و داوای ئەو پۆستانە ناکەنەوە".

بە وتەی زێباری کە خۆی پێشتر سوپاسالاری عێراق بووە، پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە سنووردار و کەمن و هەندێکجار حکوومەتی عێراق رێگری دەکات لەوەی پشتیوانی زیاتری پێشمەرگە بکەن.

کد خبر 2771752

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha