حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕازییە بە فرۆشتنی نەوت لەڕێگای «سۆمۆ»وە

وتەبێژی ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕازییە بەوەی نەوتەکەی لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و ئێمەیش وەک کۆمپانیا نەوتییەکان دەمانەوێت سۆمۆ نەوتی هەریم بفرۆشێت.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکۆر دەیانەوێت لەڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشنەوە، ئەوەش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیار کراوە.

وتەبێژی ئەپیکۆر فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت ڕاستەخۆ وەربگیرێت و وتی:  پێشتر کۆمپانیاکانی نەوت پارەکانیان دوا دەکەوت، گوتیشی، کۆمپانیاکان و هەرێمی کوردستان ڕازین بەوەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.

کاگینز هەروەها وتیشی: ئێمە ئێستا پشت بە فرۆشتنی خۆجێی دەبەستین کە نزیکەی ۲۲۰ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کوردستان دەیتوانی نزیکەی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە بکات و تیشکی خستە سەر ئەوەیش کە نزیکەی %۸۰ی داهاتاکەی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوتە، بۆیە پێویستە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

کد خبر 2772090

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha