یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دوو ساڵ ماوەی ماوە

هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ۱۰ ساڵ یاداشتنامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن واژۆ کراوه ‌و ئه‌و یاداشته‌ش ته‌نها دوو ساڵی ماوه.

هاوپەیمانان  ئاشکراشی دەکەن، بەگوێره‌ی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە ۲۰۱۶وە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە و بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ بەردەوام دەبێت، هاوپەیمانییەکە زیاتر لە ۱ ملیار دۆلاری بۆ پڕچەک کردن، مەشقپێکردن، هاوکاری لۆجستی ‌و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخان کردووە.

لەو پەیامەدا هاوپەیمانان جەخت لە پشتیوانیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە و دەڵێت لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم‌ و وەزارەتی پێشمەرگەوە کار بۆ بەدامەزاراوەیی کردن‌ و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

کد خبر 2772281

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha