کورتەی هەواڵەکانی 9ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 9ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت

قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا، تێچووی زۆری بۆ میللەت و دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت
دکتۆر ئەحمەد میرە ئاماژە بە هەڵکەوتەی گرینگی ناوچەی برادۆست (پردی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، عێراق و تورکیا) و کونترۆڵ کردنی ۴۷ لەسەدی ئەو ناوچە لەلایەن تورکیاوە دەکات و هۆشداری دا لەوەی کە قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا تێچووی زۆری بۆ پێگەی میللەت و دەوڵەتەکانی ناوچەکە دەبێت.
 

لە کەرکووک ته‌قه‌ له‌ باره‌گای پارتی دیموکرات کرا
له ‌شاری کەرکووک تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و ئارام جەباری کارگێڕی لقی 3ی پارتی ڕایگەیاند، "لەئاراستەی پشتی بارەگای لقی 3وە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکەمان کراوە، پاسەوانەکانی بارەگا دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".

بێ‌دەنگی بەغدا وای کرد ئەنقەرە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
سائیر مەخیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بێ‌دەنگیی بەغدا وای لە ئەنقەرە کرد کە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی، هۆشداریشی دا لە مەترسی دروست کردنی سێگۆشەیەکی ئاگرین لە سنووری عێراق.

هه‌رلایه‌نێک هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ له‌شکرکشێی تورکیا به‌ خیانه‌تی ده‌زانین
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌: "سه‌رکۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌کانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا ده‌که‌ین بۆ سه‌رخاکی کوردستان به‌گشتی و هه‌رلایه‌نێک له‌ عێراق و کوردستان هاوسۆز بێت یان ڕێگا خۆشکه‌ربێت له‌گه‌ڵ له‌شکرکێشی تورکیا به‌خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌زانین.

کد خبر 2773418

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha