کورتەی هەواڵەکانی 18ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 18ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

کۆمپانیا نەوتیەکان ئامادەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری پێویستی بە دەستکاری کردنی گرێبەستی کۆمپانیاکان هەیە. دەشڵێت، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەڵوێستی پنتاگۆن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
دوای ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و بەغدای سەبارەت بە پلانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە خاکی عێراق بڵاو کردەوە، پنتاگۆن لێدوانی پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەی داوە و ڕایگەیاندووە ڕێێکەوتنێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دیاری نەکردووە.

تورکیا زیاتر لە ۴ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی عێراقی داگیر کردووە
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن: تورکیا زیاتر لە ٢٥ هەزار پێشێلکاریی لە عێراق ئەنجامداوە و لە ئێستادا تەنیا ٢٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن و بەگشتی لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی عێراق لە ژێر داگیرکاریی تورکیادایە.

کد خبر 2775001

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha