کورتەی هەواڵەکانی 25ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 25ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

گوندی گەڵاڵە لە شارباژێر بۆردوومان کرا
گوندی گەڵاڵە لە قەزای شارباژێڕ لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە، به‌وته‌ی شایەتحاڵان بۆردوومانه‌که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، چوونکه‌ پێشتر هه‌ر تورکیا بۆردوومانی گونده‌که ‌و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی کردووه‌، بۆیه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی تورکیا بۆردوومانه‌که‌ی ئه‌مڕۆشی ئه‌نجام داوه‌".


کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کران
ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کرد. ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی ڕەوانەکردنی کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی بۆ کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، زانیاریی زیاتری خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێی فڕۆکەوە پێداویستیی سەربازی و لۆجستی و سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەی خەراب جیر لە رومێلان لە حەسەکەی گواستووەتەوە.


ئەمریکا جارێکی تر هەڵبژاردن لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا ڕەت دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ مەرجێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ نەکراوە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، تاوەکوو ئێستا مەرجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد لە سووریا و ناوچەکانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بەدینەکراوە.

کد خبر 2775291

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha