ئەو شێوازە حکومڕانیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، مۆدێلەکەی بەسەرچووە
عومهر گوڵپی ئهندامی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند، ئەو شێوازە حکومڕانیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، مۆدێلەکەی بەسەرچووە و دڵی خەڵکی لەگەڵ نەماوە، ئەوەی ماوەتەوە کەوتووەتە سەر دوو شت، یەکەمیان هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت، دووەم ئەوەیە خەڵکی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن، ئەگەر ئهو دوو خاڵه بێنهدی، ئەو مۆدێلە حکومڕانیەی یەکێتی و پارتی لە شانۆی سیاسی هەرێمی کوردستاندا نامێنن.
هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی داعش چڕتر دەکاتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی فورات و ئەنجوومەنی سەربازی ڕەقە کۆ بووەوە و داوای کرد ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان دژی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش چڕتر بکرێنەوە کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و خەڵکی سڤیلی کوردستان. کۆبانی داواشی لە ئەنجومەنی ڕەقە کرد بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان توند بکرێن، و ڕێگری بکرێت لە کێشە عەشایرییەکان، هەروەها داوای چڕکردنەوە ئەمنی کرا لەدژی بازرگانانی مادەی هۆشبەر.
بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
کاوه عهبدوڵڵا محهممهد ڕێکخهری ژووری حکوومهتی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەگەری بەشداری نەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەیان دەڵێت، "هیچ بڕیارێکی وا نییە و تەنیا دەنگۆیەکە؛ ئەویش سەرچاوەکەی نادیارە. بزووتنەوەی گۆڕان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکات".
نظر شما