کورتەی هەواڵەکانی 1ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 1ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

دەستەی ناوچە کێشەلەسەرەکان: بە گومانین لە سەرژمێرییە گشتییەکەی عێراق
دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ بڵاو کردەوە و دەڵێت: دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گومانەوە لە سەرژمێرییەکەی عێراق دەڕوانێت و پێویستە بە هەستیارییەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستن.

یەپەژە لە مەنبج هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە گوندی یاشلی سەربە گوندەواری مەنبج بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی تورکیا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

نۆ داواکرای داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: هێزەکانیان لە پارێزگای سەلاحەدین  توانیویانە ۹ چەکدار دەستگیر بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو چەکدارانە سەربە ڕێکخراوی داعش بوونە و داواکراون بەگوێرەی مادەی ۴ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

کد خبر 2775545

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha