کورتەی هەواڵەکانی 8ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 8ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ هۆکارێکی نەرێنیی نەبووە
ئاسۆ حاجی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ نەک هەر پاشهاتی ڕووخێنەری بۆ هەرێمی کوردستان نەبوو بەڵکوو یەکێک لە گرینگترین ڕۆژەکان لە مێژووی گەلی کوردستان ڕوژی ۲۵ی ۹ی ساڵی ۲۰۱۷ بوو کاتێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەسەر ئیرادەی دوژمن و داگیرکەراندا سەرکەوت، ئەوەی کە ڕەوشی هەرێمی کوردستانی خراپ کرد بەڕاستی لێکەوتەکانی خەیانەتی ۱۶ی ئۆکتۆبەر و زاڵ بوونی ئەو گوتارەی خۆتەسلیم کردن و خۆڕادەست کردنەوە بە بەغدا بوو.

لە ماوەی ١٢ مانگدا کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراقدا دێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردوە، هەردوو وڵات ڕیککەوتن لەسەر تەواوکردنی ئەرکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە ماوەی ۱۲ مانگی داهاتوودا، کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ۲۰۲۵ درەنگتر نەبێت و گواستنەوەی بۆ هاوبەشی ئەمنی دوولایەنە بۆ پاڵپشتی کردنی هێزە عێراقییەکان و بەردەوام بوونی فشارەکانی سەر گرووپە تیرۆریستییەکان.

لەسەر دروشمی هەڵبژاردن گرژی دەکەوێتە نێوان بارزانی و تاڵەبانی
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دروشمی هەڵبژاردن گرژی کەوتە نێوان هەردوو بەرپرسی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرژیه‌که‌ کاتێکی ڕوویدا که‌ قوباد تاڵه‌بانی که‌ڤه‌ری هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک گۆڕیوه‌ بە وێنەیەکی دەستی بافڵ تاڵه‌بانی کە نووسراوە "کۆتایی پێدەهێنین" ئه‌وه‌ش مەسروور بارزانی و تیمی پارتی نیگه‌ران کردووه‌.

کد خبر 2775847

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha