کورتەی هەواڵەکانی 17ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 17ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە ۱۴ کەس لە مێرسین دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای مێرسین ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئاشکرا کردنی شانە نهێنییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەست پێکرد کە هەوڵی ڕێکخستنی کۆبوونەوە، گردبوونەوە، پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ PKK دەدەن، لەو ناونیشانانەی کە پشکنینیان بۆ کرا، ١٤ گومانلێکراو دەستگیر کراون.


گەلەکەمان بە زۆر قۆناغی تاریک و نەھامەتی و شکستدا تێپەڕیووە
نێچێرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵمەتی بانگەشەی لیستی ۱۹۰ی پارتی لە شاری ھەولێر وتی: گەلەکەمان بە زۆر قۆناغی تاریک و نەھامەتی و شکستدا تێپەڕیووە، بەڵام ھیچ کات نە شکست پێناسەی پارتی بووە، نە بێ‌ھیوایی پێناسەی پارتی بووە، پێناسەی ئێمە وەک میلـلەت، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر تیشک و پرشنگ و ڕوونایی و گەشەی ژیانە، پارتی وا لەدایک بووە، وا بەردەوام بووە، ھەر بەو ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.


هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ گۆڕانکاری له‌ هه‌رێمی کوردستان
قوباد تاڵه‌بانی له‌ چوارچێوه‌ی که‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی، ڕایگەیاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ گۆڕانکاری له‌ هه‌رێمی کوردستان و جگه‌ له‌ یه‌کێتی، هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خواستی گۆڕانکاریشیان هه‌بێت، که‌ره‌سته‌ی پێویستیان نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌ شێوازی حکومڕانی له‌ کوردستان.

کد خبر 2776171

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha