کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەک دەزانرێت لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە پرۆسەیەکدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری گرنگی تێدا ڕوودەدات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەمە بۆ سەرجەم کوردستان گرنگە.
لە سلێمانی و هەڵەبجە دەنگدەری خۆڵەمێشی لە دەنگدەرە حزبییەکان زیاترن
ئەنجامی ڕاپرسییەک کە دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، ئەنجامی داوە ئاشکرای دەکات رێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لیستی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەدەن، لە هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە لە دەنگدەری حزب و لایەنە سیاسیەکان.
پڕۆسەی دانوستانی ئاشتی لە نێوان کورد و حکوومەتی تورکیا بوونی نییە
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لهبارهی ههواڵهکانی پهیوهست به دانوستانی ئاشتیی نێوان کورد و حکوومهتی تورکیا، دەڵێت: شتێکی وەها بوونی نییە نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات، ئێستاش ڕۆژانە هێزەکانی تورکیا کورد دەکوژن و لە هەرێمەکە جێگیر دەبن، شەڕ هەیە، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری پەکەکە بەردەوامە، کەواتا، شتێکی لەوشێوە کە دەڵێن بوونی نییە.
نظر شما