کورتەی هەواڵەکانی 29ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 29ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی ئاوارەکانی لوبنانەوە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
یاسر سلێمان، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ هاوکاریکردن و پاڵپشتی ئاوارەکانی لوبنان کە پاش هێرشەکانی ئیسرائیل ئاوارەی ناوچەکانی کوردستانی سووریا بوون.

دەنگدانی گشتی بۆ شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
کاتژمێر ٧ی ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤  دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێکرد و تاوەکوو کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. لەم هەڵبژاردنەدا ١٤ پارت و هاوپەیمانی ڕکابەری لەسەر ٩٥ کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.

نێچیرڤان بارزانی:
دوای ئەم هەڵبژاردنە لە هەرێم قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند دوای ئەم هەڵبژاردنە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات و ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ ئێمە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، چوونکە دیسانەوە ڕەوایەتی و شەرعییەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن گەلی کوردستان هەڵدەبڕژێردرێن، هیودارام پرۆسەکە ئەمڕۆ بە ئارامی بەڕێوەبچێت.

کد خبر 2776638

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha