کورتەی هەواڵەکانی 1ی خەزەڵوەر ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 1ی خەزەڵوەر ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

دەم پارتی:
پرسی کورد مەزنترین و بنەڕەتیترین پرسی تورکیایە

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: چارەسەری پرسی کورد دەمێکی درێژە مژاری سەرەکی پارتەکەیانە، پرسی کورد مەزنترین و بنەڕەتیترین پرسی تورکیایە و ئەگەر بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، ئابوور و دیموکراسیی لە تورکیا پێش ناکەون.

ئەمریکا داوا لە لایەنەکانی هەرێم دەکات بەبێ دواخستن کار بۆ پێکهێنانی حکوومەت بکەن
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، خۆشحاڵین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بەڕێوەچوو و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەبێ دواخستن دانوستاندن بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵک بکات.

نێچیرڤان بارزانی:
پێکهێنانی حکوومه‌تێکی سه‌قامگیر بە هاریکاریی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کرێت

سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێکی‌ له‌باره‌ی‌ ‌کۆتاییهاتنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان بڵاو کرده‌وه‌ و رایگەیاند، هه‌ڵبژاردن نوێکردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و گه‌یاندنی ئازادانه‌ی بیر و ده‌نگتان بوو ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌کات و گه‌لی کوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌وه‌یه‌ کە لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌ زووترین کات حکوومه‌ت پێکبهێنن، حکوومه‌تێک که بتوانێت سه‌قامگیریی پته‌وتر و ئابوورییه‌کی به‌هێز بهێنێته‌ ئاراوه‌ و بره‌وی زیاتر به‌ مافه‌کان بدات.

کد خبر 2776711

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha