لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا
ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان کۆبووەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکەم و گرنگترین هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان لە تورکیا هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری PKKیە. لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: وەک پارتی دەم لەگەڵ چارەسەرێکداین کە لەسەر بنەمای یەکسانیی گەلان بێت؛ ئێمە دەمانهەوێت دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازاد دامەزرێت.
عێراق لەدژی ئیسرائیل سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد
باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئهوهی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە بهرهبهیانی 26ی ئهم مانگهدا ئاسمانی عێراقیان بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێشکەش بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، تیایدا سهرکۆنهی ئهو کارهی کرد.
لە دوو ئۆپەراسیۆنی YPJدا سێ چەکداری داعش دەستبەسەر کران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردەوە: لەم ڕۆژانەدا کە هەرێمەکانمان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی بەرفراوانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بووەتەوە، شانەکانی داعش لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرش و کۆمەڵکوژیی نوێ دژی گەلەکەمانن. لەسەر ئەو بنەمایە یەکینە ئەمنییەکانی یەپەژەمان بە وریاییەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی دوو شانەی جیاوازی داعش ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سێ چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر کران.
نظر شما