بۆچی لەم کاتە هەستیارەدا ئیسرائیل دۆسیەی کورد دەجووڵێنێت؟
گیدیۆن ساغ سەرۆکی پارتێکی ئیسرائیلی داوا دەکات ئیسرائیل دۆستایەتی خۆی لەگەڵ کورد زیاتر بکات و دەڵێت ئێمە پێویستە زیاتر لە ناوچەکەی تێ ڕابمێنین، هاوپەیمانی بەهێز بنیاد بنێین، بەڵام شرۆڤەکاران تێڕوانینی ئەرێنیان بۆ ئەم وتانە نییە و وێڕای ئاماژە بەوەی کە کورد هیچ سوودێکی لەو دەنگۆیانە نەبینیوە دەڵێن: پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تەنها کارتێکی فشارە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بە تەواوی گۆڕاون
مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە وتارێکدا لە میانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە دهۆک بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو نەخشەی قەیرانەکان گۆرانگاری بەسەردا هاتووە بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەو بەروارەش ناکۆکییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەمووان هەبوو لە نێویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئیدیعا دەکات بۆ سەرژمێری ۲۶۰ هەزار کورد براونەتە کەرکووک
حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدیعای کرد، بینیویانە کە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک، پێش ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ئەو شارە، ۲۶۰ هەزار کەس لە هەولێر و سلێمانیەوە براونەتە کەرکووک. ئاماژەی بەوەش کرد، "تورکمانەکان پشتیوانی لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە سەرانسەری عێراقدا دەکەن، دیموگرافیای کەرکووک لە دوای ۲۰۰۳وە گۆڕانکاری بەسەردا هات.
نظر شما