بەقایی: پێوەندیی ڕاستەخۆمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا نییە
ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له کۆنگرهیهکی رۆژنانهوانیدا، ڕایگهیاند: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە سووریا زۆر ڕوونە، پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە گرنگه، بە مەرجێک خەڵکی سووریا بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی وێرانکەر بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن ناوبراو وتیش: هاتنە ناوەوەمان بۆ سووریا بۆ ڕێگری کردن بوو لە پێشڕەوی داعش و تەشەنەکردنی تیرۆر بۆ وڵاتانی دیکە لە ناوچەکەدا، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆمان بە دهسهڵاتدارانی ئێستای سووریا نییە.
دەستپێکی وەرزی نوێی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای فەرهەنگ و مێژووی هاوبەش
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی نوێی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دزەیی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست، هاوکات پاڵپشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی نیشاندا لە پێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
هۆشیار زێباری: حەلبووسی هەوڵی جددی دەدات عێراق نوقمی قەیران بکا
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی له نووسینێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی "X" نووسیویهتی: "له ئێستادا ههوڵێکی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات بەڵام بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەرووی هەمووشیانەوە محەمەد حەلبووسی هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن.
نظر شما