کورتەی هەواڵەکانی۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

بە دوو مەرجی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەن بچنە ناو سوپای نوێی سووریاوە
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: هێزەکانیان ئامادەن بچنە ناو سوپای نوێی سووریاوە، بەڵام تەنها ئەگەر یەکگرتنەکە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ناسنامە و خەبات و قوربانیدانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوەبچێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بەبێ جیاوازی پارێزراو بێت. 

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین

نوعمان کورتوڵموش، سەردانی شاری ئامەدی کوردستانی کرد و لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "تورکیا نیوەی سەدەی ڕابردووی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە بەسەر بردووە و لەو پرۆسەیەدا تورکیا لانیکەم دوو تریلیۆن دۆلاری لەدەست داوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمانە لەدوای خۆمان جێبهێڵین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: لە ناوخۆ و دەوروبەرمان ئاشتی و سەقامگیری زیاتر دروست دەکەین، لە ماوەکانی ڕابردوو هیوایەک دروست بووە و پێویستە هەموومان دەستی پێوە بگرین، نامانەوێت جارێکی دیکە خوێن بڕژێت و شەڕ ڕووبدات، تاوەکوو سەرکەوتنی تەواوی پرۆسەکەی کاری لەسەر دەکەین.

بەبێ ئازادی ئۆجەلان هیچ شەڕڤانێک لە چیا دوور ناخرێتەوە
دوران کاڵکان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕایگەیاند: "ئێمە کۆنگرەمان بەست، بەڵام ناتوانین بڕیارەکانی کۆنگرەکە جێبەجێ بکەین، تەنها کەس کە بتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجام نەداوە، لەناو بارودۆخی دیلیدا دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک بکات".
فەرماندەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان جەختی کردەوە: "هیچ کەس ناتوانێت بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە شەڕڤانێک لە چیا دووربخاتەوە".

کد مطلب 2789846

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha