550 هەزار سووری لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی 2024، نزیکەی 550 هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. وتتیشی ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتیی سووری وەک پەنابەر لە تورکیا ماونەتەوە، کە لەکاتی لوتکەی شەڕی سووریادا زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس بوون. ناوبراو ئاشکراشی کرد.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:
گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە میانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین وتی: سەرکردایەتی سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشی کردووە , گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، لەم مانگەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی واشنتۆن دەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
هەلومەرجەکە پاڵ بە ئەنقەرەوه دەنێت بەرەو چارەسەرێکی مێژویی بۆ پرسی کورد
نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لهمیانی کۆبوونەوەی لیژنەی پلاندانان و بوودجە بۆ تاوتوێ کردنی ڕەشنووسی بوودجەی ساڵی ۲۰۲۶ی تورکیا، ڕایگەیاند: "دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئێستا بهشێوهیهکه، جدییهتێکی زۆر ههیه بۆ چارەسەری پرسی کورد و تورکیاش له ههر کاتێکی دیکه مهبهستیهتی ئهو کێشه مێژوییه چارهسهر بکات، بۆیه تورکیا دەرفەتێکی هەیە کە نابێت لەدەستی بدرێت".

نظر شما