ئۆجەلان: دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک بە دەمەزراوەیی بکرێت
عهبدوڵا ئۆجهلان ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان له وتارێکدا بۆ کۆنفرانسی "شێوەدانی هاوبەش بە ژیان" ڕایگهیاند: بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی ڕاستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە و سیاسەتی دیموکراتیک بەدامەزراوەیی بکرێت، ئەوە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، لەم ڕووەوە دەبێت ڕەفتاری میزاجییانە دوایی بێت، دەبێت پێوانە یاساییە گەردوونییەکان و بڕیاری دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن.
بڕیاری پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە ئیرادەی تورکیا بۆ ئاشتی
دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا شاندێکی بنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەم پارتی ڕایگەیاند: "سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە پێگەیشتی دیموکراسی و ئیرادەی تورکیا بۆ ئاشتی، ئەو کارە مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا".
ئاماژە بەوەش کردووە دانانی بناغەکانی گفتوگۆ و پەرەپێدانی کەناڵەکانی پەیوەندی شەفاف لە ئیمرالی نمایندەی دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی دیموکراسی لە تورکیا.
بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد؛ جەخت لە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردندا کرایەوە
نووری مالیکی، سهرۆکی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا لهگهڵ مهسعوود بارزانی، سهرۆکی پارتی کۆ بووهوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق کردەوە.
ئاماژه بهوهش کراوه، "یاسای هەڵبژاردنەکان زۆر نادادپەروهرانهیه و ئێستا داواکاری زۆر هەیە بۆ پێداچونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکاندا.

نظر شما