عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ:
پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ رایگەیاندووە: "لە کاتێکدا لەگەڵتان دەدوێم کە لە دوورگەی ئیمراڵی و لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ۲۶ ساڵەدا، بۆ پرسی کورد لە تورکیا بە گەڕان بەدوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا دانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەت دەستیان پێ کردووەتەوە. بۆ من زۆر بەنرخ و واتادارە کە ئەمڕۆ لێرە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا لەسەر بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم قسەتان بۆ دەکەم".
ئۆجەلان ڕاشیگەیاند: "ئێمە تێکۆشانی ۵۲ ساڵەی پەکەکەمان بۆ بوون و شکۆ تەواو کردووە و ئێستا پرسەکە پێی ناوەتە قۆناخێکەوە کە کۆماری دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی سەرلەنوێ تێیدا بنیات دەنرێتەوە". دەشڵێت: پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد.
پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی پ ک ک لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە
مەراڵ دانش بەشتاش لهمیانی لێدوانێکدا لهبارهی پڕۆسهی چارهسهری و کۆمهڵگهی دیموکراتیک، ڕایگهیاند، کارەکانی کۆمیسیۆن کە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچن پێیان ناوەتە قۆناغی دووەم و پێویستە هەنگاوی ڕوون بنرێن و هەموارکردنەوەی یاسایی ڕووبدات.
ئهو پهرلهمانتارهی داوای کرد مافی هیوا دانی پێدا بنرێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵپەسێردرێت و پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی PKK لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە.
کارگردان خبری: میلاد مرادی

نظر شما