هوشداری لەبارەی پێشێلکردنی مافی کوردەکان لە ڕەقە
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژەی دا بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و ئەم ڕەوتە بە نیشانەیەک بۆ تووندبوونی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد دەزانێت.
چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرعدا
لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان و دادوەرانەوە بگرە تا بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووری و ئەمنییەکان؛ بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتەکان لە سووریای نوێدا خراونەتە دەستی سەرۆک کۆمار، ئەم بابەتەش نیگەرانیی لایەنگرانی دیموکراسی لێکەوتووەتەوە.
مەسروور بارزانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و هیوای خواست هەرێمی کوردستان بەشێک نەبێت لەو شەڕانە. جەختیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێک، بۆیە نابێت بەبێ بیانوو بکرێتە ئامانج.
فەرماندەی YPJ:
دەبێت پێگەی YPJ لە پێکهاتەی سەربازیی سووریا دیاری بکرێت
«میلیتان عەفرین»، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)، ئاماژەی بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی کاتیی دیمەشق کرد و ڕایگەیاند؛ ناڕوونی و ناکۆکی لەسەر پێگەی YPJ هێشتا یەکێکە لە تەوەرە سەرەکەییەکانی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2797474

نظر شما