ئۆزگور ئۆزەل وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد: نابمە دارە دەستی ئیدارەی ئەردۆغان
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پارتی گەلی کۆمار (CHP)، لە کۆتا وتاریدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئەم پارتەدا، زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕوویان دابوو ئاشکرا کرد و ماڵئاوایی لە ئەندامێتی لە پارتی گەلی کۆمار کرد.
هەولێر و دیمەشق گەشە بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان دەدەن
حکوومەتی سووریا لە درێژەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، خەریکی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ زیابوونی نفووزی لایەنەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریا.
وتەبێژی حکوومەتی عێراق:
عەلی زەیدی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، عەلی زهیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات و سەردانەکە دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەشی لێدەکەوێتەوە کە جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری بازرگانی، گواستنەوە و کشتوکاڵ دەکەنەوە.
شەش دەیە هەوڵی بێ ئاکامی کوردەکانی عێراق بۆ بەدەست هێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فوربس ئاشکرای دەکات کە داواکاریی سەرکردە کوردەکان بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دەیەی ۱۹۶۰ەوە تا ئێستا چەندین جار دووبارە بووەتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگە یاساییەکەیەوە، هەرگیز نەیتوانیوە دەستی بگاتە سامانە کاریگەرەکانی بەرگریی ئاسمانی.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2797535

نظر شما