ڕێدۆزی سیاسیی نوێی کوردەکان لە تورکیا و سووریا
شیکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی باس لە دروستبوونی پارادایمێکی سیاسیی نوێی کوردەکان، بە تایبەتی لە تورکیا و سووریا، دەکات؛ پارادایمێک کە تێیدا دانیشتن لەگەڵ لایەنەکان و گفتوگۆ نیشانەی پاشەکشەکردن نییە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ گۆڕینی هێزی کۆمەڵایەتی و مێژوویی کورد بۆ مافە سیاسی، کولتووری و دامەزراوەییەکان
پڕۆژەیاسای چوارچێوەیی لەلایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیاوە پەسند کرا
لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا تاوتوێکردنی سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای (بەهێزکردنی پشتبەستنی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) دوای ۱۳ کاتژمێر کۆتایی پێهێنا و پرۆژەیاساکەی پەسند کرد.
حکوومەتی هەرێم: ناردنی گازی کۆرمۆر بێ ڕەزامەندیی ئێمە پێشێلکردنی گرێبەستە
حکوومەتی ههرێمی کوردستان لهڕاگهیهندراوێکدا بێئاگایی خۆی له ناردنی غازی کۆرمۆر بۆ عێراق دهردهبڕێت و راشیدهگهیهنێت، ئهو بڕیاره تاکلایهنه لهلایهن کۆمپانیاکانهوه دراوه.
بانکی جیهانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی پارەی سووریا تەرخان دەکات
بانکی جیهانی ڕایگەیاند کە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردن لە بەشی پارە و ئابووریی سووریا تەرخان دەکات؛ ئەم یارمەتییە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بانکی، بەهێزکردنی بانکداریی دیجیتاڵ، ئاسایشی سایبەری و بەرەنگاربوونەوەی شۆردنەوەی پارە و ڕێگری لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر تەرخان دەکرێت.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2798080

نظر شما