کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بەرەو ناوچەکان و زێدی خۆیان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای حەوت ساڵ لە کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە ناوچەکانیان. یەکەم کاروانی ئاوارەکان نزیکەی ٦٥٠ خێزان لەخۆ دەگرێت و لە سەدان پیاو، ئافرەت و منداڵ پێکهاتوون کە لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا.


بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان دەگۆڕدرێن
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە دیمەشق و مۆسکۆ گەیشتونەتە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە داهاتووی بنکەکانی ڕووسیا لە تەرتوس و حمەیمیم دەخاتەڕوو، لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولادا، گۆڕینی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان و چاکسازی هاوبەش دیاریکراوە.




تەڤگەری ئازادی: بەبێ ڕۆڵگێڕانی ئۆجەلان یاسای چوارچێوە جێبەجێ ناکرێت
بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی، دەربارەی پرۆژەیاسای 'پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە و جەختی لە بوونی کەموکوڕی لە پرۆژەیاساکە کردەوە و ڕایگەیاند بەبێ ڕۆڵگێڕانی ئۆجەلان یاسای چوارچێوە جێبەجێ ناکرێت.


داهاتووی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە بارهەڵگر بۆ سووریا
گواستنەوەی ڕۆژانەی سەدان بار نەوتی عێراق بە بارهەڵگر بۆ بەندەری بانیاس، لەگەڵ هەوڵەکانی بەغدا و دیمەشق بۆ زیندووکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، دەتوانێت ئەو ڕێگایەی کە بۆ دۆخی فریاکەوتن دروست کراوە، بگۆڕێت بۆ بەشێک لە تۆڕی هەمیشەیی وزە لە ناوچەکە.



پشتگیریی دەمیرتاش و مزراکلی لە یاسای چوارچێوەیی
سەلاحەدین دەمیرتاش و سلچوک مزراکلی، لە پەیامێکی هاوبەشدا بۆ دەستەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی "یاسای چوارچێوە" دەربڕی و  جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پرۆسەکە دابەشکاری یان مامەڵە و سەودایەکی هەرزان نییە، بەڵکوو ئامانج لێی بەهێزکردنی ئارامی و برایەتیی ۸۶ ملیۆن کەسە.

کد مطلب 2798145

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha