حه‌وانەوەی کۆمەڵایەتی و مافی گەلان/ دوکتۆر حەسەن بابایی
حاوانەوە جوانترین خووخدە و تایبەتمەندیی مرۆییە، و لە راستیدا بابەتی ئاوڕدانەوە لە زمانی گەلان و چۆنیەتیی لێکدانەوەیان تەنیا تایبەتی وڵاتی ئێمە نییە، بەڵکوو ئامادەبوونی ئیتنیکەکانی دیکەی وەک فارس، ئازەری، کورد، لۆر، عەرەب، بەلووچ، تورکەمان و گەلانی دیکە لە پەنای یەک، نیشاندەری فرەچەشنیی فەرهەنگی و ئیتنیکیی وڵاتی ئێرانە و هەر بەم هۆیەیە کە وەک کۆمەڵگایەکی فرە ئیتنیکی ناوی لێ دەبرێت.
کوردپرێس- لە کۆمەڵگاکانی ڕابردوو، فرەچەشنیی فەرهەنگی، زمانی و گەلان و هەروەها تۆخمگەلی دیکەی ژیان لە چاو ئێستا کەمتر بوون و تاقەتی جیاوزی و بێروباوەری یەکتری بابەتێکی زۆر گرینگ نەبوو؛ بەڵام بە پەرەستاندنی خێرای پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، لە لایەکەوە بووەتە هۆی زیاتر گەشانەوەی فرەچەشنیی فەرهەنگی، زمانی، ئیتنیکی و  بڕوایی و لە لایەکی دیکەوە، ئاستی بووەتە هۆی دوو هێندە بوونەوەی دانوستان و هەڵسوکەوتی کەسەکان. کەواتە، تاقەت و هەڵکردن لە گەڵ ڕا و هزر و دابونەریت و فەرهەنگی گرووپەکانی دیکە دەتوانێ بایەخێکی ئەوتۆ لە خۆ بگرێت..
لە راستیدا دەبێ بڵێین ئەمڕۆکە ئەم فرەچەشنییە تا رادەیەک بە بێ بوونی لانی‌کەمی حاوانەوە و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و تاقەت هێنانی ڕا و بۆچوونی جیاواز و گەلێ جار دژکارانە، لە بارودۆخی ئاسایی ژیاندا نامومکینە.
لە ئەدەبی حاوانەوەدا، باس لە زۆر چەمکی بەرامبەری وشەی لاتینی تولێرانس (tolerance) دەکرێت. تاقمێک ئەو وشە بە هەڵکردن و تاقمێکی دیکە بە ڕەوایی‌بەخشین یان حاوانەوە وەدەگێڕنەوە. بەڵام بە گشتی مدارا یان حاوانەوە بە مانای هەڵسوکەوتی هێدیانە و ئاسان‌گەرانە لە گەڵ یەکتری و هاوکات تاقەت هێنانی بیر و باوەری دژکارانەیە. بەڵام لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە بە مانای ڕەوایی‌بەخشین و خۆڕاگری لە بەرامبەر بیر و ئاکارێکە کە لە دژی ئێمەیە، یان ئێمە لێی بێزارین و ئەنجامەکەشی بە جۆڕێک ڕێزنان لە گرووپ و گەلانی جۆراوجۆرە.      
حاوانەوە یان ڕەوایی‌بەخشینی کۆمەڵایەتی بە مانای هەڵسوکەوتی گونجاوی هەرکام لە ئەندامانی کۆمەڵگا لە گەڵ ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگا لە بەستێنگەلی کۆمەڵایەتی و گشتییە کە بە ڕێزنان لە جیاوازیی کەسەکانی ناو کۆمەڵگا، بیچم دەگرێت. حاوانەوەی کۆمەڵایەتی پێویستی بەوەیە کە تەواو ئەندامانی کۆمەڵگا پێکەوە و بە ئاسایش و بە بێ ترسی فیزیکی، یان هێرشی لە ناکاو، یان زەبروزەنگی فیزیکی/ دەروونی/ ئابڕوومەندانە بژین.   
سەرجەم دەکرێت حاوانەوە و پێکەوە ژیان و لێبووردەیی لە گەڵ بژێرەگەلی وەک بوونی فرەچەشنی و جیاوازی، بێزاری و ناڕەزامدنی، بوونی هوشیاری و ئیرادە، ڕێز، ڕێککەوتن، دەسەڵات و توانسی دەستێوەردان و لە ئەنجامدا خۆکۆنتڕۆڵ کردن و خۆپارێزی لە دەستێوەردان و خۆڕاگریی پێویست هاوتەریب کەینەوە.
بیرمەندانێکی زۆر تا ئێستا ڕوانیویانەتە پرسی حاوانەوە، بۆ وێنە هابێرماس چەمکی حاوانەوە هەم بۆ سیستەمی یاسایی وەک دەستەبەرکەری پێکەوە ژیان و هەمیش سەبارەت بە مەزنایەتی ئەخلاقی سیاسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لێبووردانەی بەردەوام پێناسە دەکات. بە هەمان چەشن کە مێژووی لێبووردەیی لە رۆژئاوا نیشان دەدا تا شۆڕشی فەڕەنسا، حاوانەوە تەنیا تایبەت بە بەردەنگە ئایین‌دارەکان بووە. بەڵام پاش شۆڕشی فەڕەنسا ئەو چەمکە دزە دەکاتە ناو بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و لە پرێنسیپەکانی شۆڕشی فەڕەنسادا وەک ئازادی، هاوسانی و برایەتی ڕەنگ دەداتەوە و پێکەوە ژیان وەک برایەتی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زەبروزەنگی ئیتنیکی و تایفەیی و سیاسی شەمەند دەکرێتەوە.
ڤۆلتێر لە فەرهەنگی فەلسەفیی خۆی سەبارەت بە حاوانەوە دەنووسێت: "حاوانەوە جوانترین تایبەتمەندی و خووخدەی مرۆییە، ئێمە هەموو خاوەن لاوازی و هەڵەکارییەکی زۆرین، کەواتە بێین با پێکەوە لە گەمژەییەکانی یەکتری خۆش بین، ئەمە یەکەمین یاسای سروشتییە".  
لە راستیدا بابەتی زمانی ئیتنیکی و چۆنیەتیی ئاوردانەوە لەو بابەتە، تەنیا تایبەت بە وڵاتی ئێمە نییە. زۆربەی وڵاتانی جیهانی خاوەن فرەچەشنیی ئیتنیکی و زمانیین و بە جۆرێک ژیانیان ئاوێتەی ئەو بابەتە بووە. هەر بۆیە وڵاتی ئێمەش لەوبارەوە ئاوارتە نییە و ئامادەبوونی گەلانی جۆراوجۆری وەک فارس، ئازەری، کورد، لۆر، بەلووج، عەرەب و تورکەمان و گەلانی دیکە لە پەنای یەکتری، نیشاندەری فرەچەشنیی فەرهەنگی و ئیتنیکیی وڵاتی ئێرانە و هەر بەو پییە ئێران وەک وڵاتێکی چەند ئیتنیکی ناسراوە. گەرچی پرسی گەلان و فرەچەشنییان لە ئەدەبی ئیتنیکی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئێران، بابەتێکی نوێ نییە، بەڵام هەندێک گۆرانکاری و ڕەوتی سیاسی بەردەوام ئاگری ناکۆیی و دژایەتیی ئیتنیکەکان دەگەشێننەوە و ئەوەش لە خۆیدا پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەواو هوشیارنە لە لایەن نەتەوە و دەسەڵاتی حکوومییەوەیە.
پێدەچێت جۆک و نوکتەگەلی تایبەت بە ئیتنیکەکان بە پێی هۆکارگەلی سیاسی و فەرهەنگیی جۆراوجۆر لە ئێراندا کە لە وردە فەرهەنگگەلێکی جۆراوجۆر پێکهاتووە، لە چەند دەیەی رابردوو بووەتە کێشەیەکی حاشاهەڵنەگر.
دەروونناسان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەو جۆکانەی دەڕواننە گەل یان گرووپێکی تایبەتی، نە تەنیا بە مەبەستی بێ‌ڕێزی و سووکایەتی بەو گرووپ و ئیتنیکە نییە، بەڵکوو ئەو جۆکانە بە جۆرێک کاردانەوەیەکن بە ترس و دڵەڕوکێ لە بەرامبەر ناسەرکەوتوویی و بەزینی خۆیان. بۆ وێنە وەک دەیویس دەڵێت: جۆکە سووکایەتی پێ‌کردن و ئیهانەگەرەکان لەم دوو سەدەیەی دوایی بۆ قەرەبوو کردنەوەی دڵەڕاوکێی جەماوەر سەبارەت بە بەرۆژبوونی زانست و توانستەکانیان سەبارەت بە شوێنی کار، پێشوازییان لێ‌دەکرێت. بۆ نموونە رۆژانی پێشوازیی بەربڵاو لە جۆکی دژە پۆلاندایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە چەند دەیەی رابردوو، لە کات و ساتی ڕق و قین و هەڵاواردنی ئەمریکاییەکان بە نیسبەتی پۆلانداییەکان و بەو هۆیە نییە، بەڵکوو لە بنەڕەتەوە هۆی ئەو کارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حەقیقەتەی کە ئەو کەسانەی کە جۆک و گاڵتەگەلی ڕەگەزپەرەستانە و ئیهانەگەرانە بڵاو دەکەنەوە، نەک لە رێگای سەلماندنی حەقیقەت و راستگۆیی، بەڵکوو لە رێگەی کەمتەرخەمی بە نیسبەتی حەقیقەتەکان تووشی هەڵاواردن دێن. ئەوان لە باری ناسین و شێوەکانی کار پێ‌کردن، لە کلێشەگەلێک دەدوێن، کە لە دەروونەوە هیچ بڕوایەکیان پێ نییە و هیچ بۆیان گرینگ نییە کە بڵاو کردنەوەی ئەو کلێشەگەلە دەتوانێ چ زیانێکی لێ‌بکەوێتەوە.
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ ئەوەیە کە هەموو مرۆڤەکان بە ئازادی لە دایک بوون و دەبێ لە مافی هاوسانی و ڕێزلێ‌نان بەهرە ببەن. هەڵاواردن و پێوشوێنی یاسایی بە پێی ڕەگەز و ئیتنیسیتە، پێشێل کردنی ئاشکرای ئەو پرێنسیپەیە.
هەڵاواردن بە نیسبەتی گەلانی دیکە دەتوانێ شێوەگەلی جۆراوجۆری بێت کە ڕەگەزپەرەستی بێ بەزەییانەترینی ئەو شێوەگەلەیە. ژینۆسایە، ئاپارتاید و شێوەگەلی کەمتر دەرکەوتووی پێشێل کردنی مافی گەلان، تێکرا دەرکەوتەی ڕەگەزپەرەستین. ئەو شێوانە گرووپە ئیتنیکییەکان بێ‌بەش دەکەن لە بوونی هاوسانی مافی مەدەنی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە گەڵ گرووپەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی. هەڵبەت   شێوەگەلێکی زۆر نەرمتریش هەن کە لە قەوارەیەکی زۆر هێمن‌تر مافی نەتەوە و گەلانی دیکە پێشیل دەکەن. گاڵتەگەلی بێ‌ڕێزانە یەکیکە لەو شێوەگەلە کە مومکینە ببێتە هۆی ئیهانە بە کەسایەتی و پێگەی گەل و هۆزی کەسەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە وتەی ستیوارت هاڵ، ئیتنیسیتە پێگە یان فەزایەکی پێویستە کە ئیمکانی گفتوگۆ بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت. ئەمە قۆناغێکی گرینگە بۆ سەرهەڵدان و گەشەی تەواو بزووتنەوە لۆکاڵی و پەراویزییەکان، کە لە بیست ساڵی رابردووەوە، واتە لە دوای دۆزینەوەی دووبارەی ئیتنیسیتەکان ڕواڵەتێکی جیاوازی بە خۆوە گرتووە. لەمناوە، دەوڵەت دەبێ بۆ وەڵام دانەوە و دابێن کردنی پێداویستییە فەرهەنگی و ئابووریی و تەنانەت سیاسییەکانی گەلان، رێکار و شێوازێکی تایبەتی بگرێتە بەر کە نە نەتەوەخوازیی ڕادیکاڵی لی‌بکەوێتەوە و نە ببێتە هۆی پێشێل بوونی مافی ئیتنیکەکان.
دوا وتە چ نییە جیا لەوەی کە بە ئاوڕدانەوە لە بابەتە باسکراوەکان و زەروورەتی تایبەتیی بەهادان بە بابەتی گرینگی فرەچەشنیی گەلان و زمانیان لە ئێران، باشترین ڕێنوێن خود وتەی هەرمان و ئاسمانیی خودایە کە دەفەرمێت: "ئەی مرۆڤ، ئێمە ئێوەمان لە پیاو و ژنێک قوڵقاند و لە گرووپ و تایفەگەلێکی گەورە و چکۆلەدا دابەش کرد بۆ ئەوەی یەکتری بناسن؛ بە راستی باشترین و خۆشەویست‌ترینی ئێوە لای خودا، خۆپارێزترینی ئێوەیە". (حەجەرات، ١٣)
 
* حەسەن بابایی، دوکتۆریی یاسای نێودەوڵەتی و جێگری کۆمەڵایەتی و بەرگری لە سەرهەڵدانی تاوان لە دادگای پارێزگای کوردستانە.
 
وەرگێران بە کوردی: هەواڵدەریی کوردپرێس

کۆدی بابه‌ت: 49483  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۹/۳  |  کاتژمێر: 8 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات