سەرۆک کۆمار
-
ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان جارێکی دیکە بوو بە سەرۆک کۆماری تورکیا.
-
پێشنیارێکی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، مەسعوود بارزانى بە بافڵ تاڵەبانى وتووە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار و دواى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە ئامادەن لەگەڵ یەکێتى قسە بکەن کە چیان لەبەرانبەردا پێ دەدەن.
-
لێدوانی ڕێبەر ئەحمەد دوای ناساندنی بە کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ناساندنی وەک کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ڕێبەر ئەحمەد بەڵێنی دا کار بکات بۆ "جێگیرکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی مۆدێرن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاونیشتمانیان".
-
پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پۆستێکی تەشریفاتی نییە/ بەربژێری ئێمە یەکلایی بووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، لای ئەوان یەکلایی بووەتەوە کە رێبەر ئەحمەد بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
-
ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى پارتی: پۆستى سهرۆک کۆماری عێراق و پارێزگارى کهرکووک مافی ئێمەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان ، جهخت دهکاتهوه: "هەوڵی بهدهستهێنانى پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووکیش دەدەین".
-
بافڵ تاڵەبانی: هێشتا درەنگ نییەو دەتوانین کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی پێشوازىی له وەفدێکی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە پێکھاتبوون لە ڤيلله ڤاريۆلا، باڵيۆزى يهکێتيى ئهوروپا لە عێراق و ئان مێسکانهن، سهرۆکى نێردهى ڕاوێژکاريى يهکێتيى ئهورووپا له عێراق.
-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: 26ى ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ ئەنجام دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند 26ى ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ ئەنجام دەدرێت.
-
سەرۆک کۆماری عێراق پشتگیری لە دەسپێشخەریی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە وڵاتەکەی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح لەبارەی نزیکبوونەوەی دوو ئاڕاستە سەرەکییەکەی شیعە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەتوانا.
-
ئەگەر پارتی و یەکێتی نەرمی نەنوێنن خەڵکی کوردستان حەقی خۆیەتی بڵێت ئەمانە خەریکی دەمارگیریی حزبین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک کاندید بێت بۆ سەرۆک کۆمار ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوە نەبێتە هۆکارێک کە یەکڕیزی نێو ماڵی خۆمان تێکبچێت و قوڕ بکات بەسەرماندا و ماڵمان وێران ببێت.
-
دوو پەرلەمانتاری پارتی و یەکێتی: باشترە کۆببینەوە و یەک بەربژێرمان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێ: پەیوەندییەکانمان چەقی نەبەستووە و دەرفەت بۆ گفتوگۆکردن ماوە. پەرلەمانتارێکی پارتیش لە وەڵامدا دەڵێ: "ئەگەر یەکێتی ئەوەی بوێ، شتێکی باشە و پێشوازیی لێدەکەین".
-
پارتی دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریدەکات.
-
پەرلەمانی عێراق لهبارهی دوبارهکردنهوهی دهرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سهرۆک کۆمار بڕیاریدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق به دهنگی 203 پهرلهمانتار بڕیاریدا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێتەوە.
-
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆدەبێتەوە و لەکۆبونەوەکەدا دەنگ دەدرێت لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
-
ڤیان سەبری: ڕێبەر ئەحمەد ئێستاش کاندیدی پارتیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رێز لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەگرن لەبارەى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار و کاندیدەکەیان ناگۆڕن.
-
سهرۆكایهتی كۆماری عێراق لەبارەی لێخۆشبوون لە بازرگانێکی ماددهی هۆشبهر ڕوونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە فەرمیی لەبارەی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک کە دەوترێت بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە و دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و لە چوارچێوەی دەستوردا بووە.
-
ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق:
تا شیعەکان رێکنەکەون، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند تا شیعەکان لەسەر گەورەترین کوتلە و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رێکنەکەون، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە.
-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى:
ڕێبەر ئەحمەد سکاڵای لەسەرە و ناتوانێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆی کاندید بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێم کە پارتى کاندیدی کردووە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار سکاڵای لەسەرە و نەچووەتە بەردەم دادگا.
-
ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراق گەیشتە 60 کەس
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ژمارەی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتە 60 کاندید.
-
پارتی دیموکرات، رێبهر ئهحمهد خالد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان رێبهر ئهحمهد خالد، وهزیری ناوخۆی حکوومهتی ههرێمی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
-
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی:
لە ئێستادا یەکێتیی نیشتمانی لە خاڵی بەهێزدایە و پارتی دیموکرات لە خاڵی لاوازە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی قۆناغە قورسەکانی بڕی و ئێستا لە خاڵی بەهێزدایە، پارتی لە خاڵی لاوازە،.
-
هۆشیار زێباری: کاندیدکردنی من لهلایهن مهسعوود بارزانییهوه بۆ پۆستی سهرۆک کۆماری عێراق ههموو دونیا دههێنێت
بەشی عێرا و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری رایگهیاند، سهری سوڕماوه له بڕیارهکهی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دوورخستنهوهی له کاندیدی سهرۆک کۆمار، و دهشڵێت، "من تاکهکاندیدبوم و پارتی هیچ کاندیدێکی بۆ سهرۆک کۆمار نیه".
-
كاندید كردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە رهتكرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵیی عێراق رایگهیاند، له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی دادگادا بڕیار دراوه كه كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەت بکرێتەوە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
هەرگیز ئومێد بە ڤیەننا و نیویۆرک نابەستینەوە/ مۆڵەت نادەین ناداپەروەری خەڵک نیگەران بکات
بەشی ئێران- ئیبراهیم ڕەئیسی رایگهیاند، هێشتا لە سەر دروشمی «نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی» ماوین و ئومێدی وڵاتهکهما بە رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکوور و باشووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە، نەک بە ڤیەننا و نیویۆرک.
-
بۆ چارەسەر کردنی ململانێکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بارزانی پێشنیارێکی نوێ دەخاتە بەردەم تاڵەبانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوە ئاگادارەکان وردەکاریی پێشنیارەکەی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بڵاو دەکەنەوە.
-
جێگرى سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى له پهرلهمانى عێراق:
کردنهوهى دهرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەرفەتێکە بۆ ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى له پهرلهمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، جیاوازیهکانى نێوان یهکێتى و پارتى لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار کاریگهرى نابێت لهسهر پهیوهندى مێژویى نێوان ئهو دوولایهنه سهرهکیهى ههرێم.
-
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح نییە، بەڵکوو ئەم حزبە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی دەوێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەشە دەڵێت ئەم دۆخەی ئێستا سەلماندی یەکێتی و پارتی بە بێ یەکتری ناتوانن سەرۆک کۆمار دابنێن.
-
دووبارەبوونەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەگوێرەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012 دووبارەبوونەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نایاساییە.
-
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق:
موقتەدا سهدر داوای لە نێچیرڤان بارزانى کردووە بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق خۆی بپاڵێوێت
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدهگهیهنێت سهدر داواى له نێچیرڤان بارزانی کردووه ئهو خۆى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار کاندید بکات.
-
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، دوا خرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بایکۆتی زۆرینەی فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا.
-
فراکسیۆنی پارتی بهشداریی کۆبوونهوهی ئەمڕۆی پهرلهمانی عێراق ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به فهرمی بهشداری نهکردنی له کۆبوونهوهی ئەمڕۆ دووشهمی پهرلهمانی عێراق بۆ ههڵبژاردن و دیاریکردنی سهرۆک کۆمار ڕاگهیاند .