بەختیار عەلی سەبارەت بە جێگرەوە و بەدیلی یەکێتی و پارتی بۆ حوکمرانی بە ڕەشبیننەوە قسە دەکات و دەڵێت: هیچ جێگرەوەیەک نییە چوونکە تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان گۆراوە بۆ قەرەقۆزێک، شایەنی گاڵتە و پێکەنین بێت لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە.
نووسەرە دیارەکەی کوردستان سەبارەت بەوەی بۆچی خەڵکی کوردستان بۆ مووچە پەنا دەبەن بۆ بەغدا، دەڵێت: هاووڵاتییەکی سادە کە دەبینێت سەرکردەکان هێزی خۆیان لە شەراکەتی ئابووری لەگەڵ مافیاکان وەردەگرن، پێی ڕەوا دەبێت بۆ مووچە دزراوەکەی خۆی بیر لە بەغداد بکاتەوە، تۆ ناتوانیت بە هاووڵاتییەک بڵێیت خائین کە منداڵەکانیت برسی کردوە، سامانی وڵاتەکهیت بەتاڵان بردووە.
بەختیار عەلی سەبارەت بەوەی کە دوای ۱۰۰ ساڵ لە پەیماننامەی لۆزان چۆن دەڕوانێتە گوتار و هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد، ئاماژە بەوە دەکات: لە دۆخی ئێستادا هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ڕەزامەند بێت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، واقعی سیاسی کوردی هێندە پارچە پارچەیە، سیاسەتمەدارانی کورد هێندە ستەمکارن، ئەگەریان بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی لۆکاڵی کوردیش بچووک کردووەتەوە.
نظر شما