بەختیار عەلی، نووسەر و ڕووناکبیری کورد لەسەر ئەزموونی حکومرانی کوردی و پرسی کورد لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆی، دەڵێت: ئەزموونی حکومداریی کوردی لە کارەساتدا دەژی و یەکێتی و پارتی وەک دوو حیزبی دەسەڵات دۆخێکیان خوڵقاندووە کە خەڵک وابیر بکاتەوە شکستیان هێناوە و ئیدی بەو نزیکانە لە کۆڵ خەڵک دەبنەوە، ئەوەش وەک جۆرە تلیاک و بەنج و ئەفیونێکە تا لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.