وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا تاوانی جەنگە

فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا سوپای تورکیا بۆردوومانی زیاتر لە ١٤٥ ناوچەی ئارامی کردووین کە وێستگەکانی کارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەکانی کردووەتە ئامانج". 

کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە: "هێرشی ئەمدواییەی تورکیا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کردووەتە ئامانج، لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنکاری بۆ پەکسختنی ژیانی هاوڵاتیان". 
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تورکیا کردنه‌ ئامانجی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و کاری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه‌ که‌ کاریان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و خزمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ کردووە.

مەزڵووم کۆبانی دەشڵێت: "وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە  و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەکیتر وەسف بکرێت".

کد خبر 2761824

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha