ژیانی لایەنگران پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە

ژیانی لایەنگران و ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسیدایە.

بێریڤان گۆنەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە و مەترسی لەسەر گیانی لایەنگرانی ئێمە هەیە، بۆیە ئەرکی حکوومەتە پارێزگاری لە گیانی ئەندامان و لایەنگرانمان بکات.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پارتی دیموکراتیکی گەلان کار و چالاکیی سیاسی، بە شێوەیەکی دیموکراسی ئەنجام دەدات، بە جۆرێک کە لە پێناو مافەکانی گەلی کورد لە کوردستان تێکۆشان دەکات.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: کوردانی کوردستانی تورکیا لە ژێر هەڕەشە و مەترسی میتی تورکیادا ئاوارەی هەرێم بوون، هەروەها لە هەرێمی کوردستان هەڕەشەی میتیان لەسەرە.

کد خبر 2763218

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha