ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەگشتی پەیوەندی بە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە لەناوچەکە دا، چ لە عێراق بێت یاخود سووریا یا لوبنان و کەنداو، لەلایەکی تر پەیوەندی بە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل هەیە، بیانوی ئەو گرووپە چەکدارانە بەتایبەت ئەو گرووپەی کە ناوی خۆیان ناوە "مەقاوەمەی ئیسلامی" کە پشتیوانی حەماس دەکەن، ئەوەیە کە ئەمریکا پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێرشانە بێگومان دەرهاویشتەی خراپی دەبێت و کاریگەری هەیە لەسەر ئاسایشی عێراق بەگشتی و ناوچەکەش بەتایبەت، هەروەها کاریگەری لەسەر دەروونی خەڵک هەیە و جێگا مەترسیە، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە مایەی زیان گەیاندن بە ڕاگرتنی گەشتە فرۆکەوانیەکان بەتایبەت فڕۆکەخانەی هەولێر.
نظر شما