سەرۆکی گشتی دەستەی گومرگی عێراق رایگەیاند: ئاستەنگ و گیروگرفتی زۆر هەبوو لەنێوان دەستەی گشتیی گومرگی فیدڕاڵ و گومرگی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا لەسەر هەندێک بابەت لێکتێگەیشتن هاتوەتە ئاراوە.
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کورد نەبووەتە لایەنگری هیچ لایەک و توانای کپکردنی ئەم ململانییەی نیە، بەڵکوو تەنها دەتوانێت داوا لە حکوومەتی فیدراڵ بکات تا کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکات کە هەرچەندە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، تەنانەت وای لێهاتووە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی ئەو گرووپانە بە تیرۆریست بهێنن.