دکتۆر ئێلیزا مارکووس شرۆڤەکاری پرسی کورد ئاماژەی داوە بە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزووری سووریا و دەڵێت: تورکیا هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەندێک لەوانەی کە دەگوترێت ئەندامانی پێشووی پەکەکەن.
هەڵمەتی ئەمدواییەی هۆزە عەربەکان و کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەواتای سوود وەرگرتنی تورکیایە لە هەڵمەتەکانی میلیشیا عەرەبەکان لە پارێزگای دەیرەزووری سووریا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لە پارێزگای دەیرەزوور لە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندایە و یەکێکە لە پارێزگا ناسەقامگیرەکانی سووریا و هۆشداریی داوە کە ئەم چەشنە هەوڵانە بەواتای ناکاریگەر بوونی هەڵمەتەکانی هەسەدە-یە بۆ سەقامگیریی لەم پارێزگایەدا.
نظر شما