کورتەی هەواڵەکانی 21ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 21ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت

دڵاوەری کورد، بوو بە قارەمانی ئۆڵیمپیاد
ئاریەن سەلیمی یاریزانی کوردی کرماشان لە ڕکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریسدا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا لە کێشی ۸۰+ کیلۆگرامیدا توانیی میدالیای زێڕ و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، سەلیمی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر کەیدن کەنینگهامی بەریتانی یاریی کرد و بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت.
.
.
.
لەدوای حەوت ساڵ پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک هەڵبژێردرا
له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ هۆتێل ڕه‌شیدی به‌غدا، رێبوار تەها لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا. لەو کۆبوونەوەدا پێنج ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی، سێ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامه‌که‌ی بابیلۆن به‌شداربوون.
.
.
.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان
بابەکر زێباری ڕاوێژکاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت هاوپەیمانان ھاوکاری گەورەتر هەرێمی کوردستان بکەن، وەکوو دابین کردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە زووترین کاتدا. ناوبراو وتیشی پێدانی چەکی قورسیش بە ھێزی پێشمەرگە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە، چوونکە ھێزی پێشمەرگە لای ھاوپەیمانان جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە.

کد خبر 2773897

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha